دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هەوڵی جدی دەدەن بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند وڵاتێک هەماهەنگیان بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت هەیە، بەهۆی ناجێگیری بازاری سوتەمەنی ماوەی دوو رۆژە بەهای نەوت بەردەوامە لە دابەزین و بەهای نەوتی برێنت بۆ 72.72 دابەزی، بەوپێیەش لە دوو رۆژدا بەهای نەوت (9.73) دۆلار بەهاکەی لەدەستداوە.
دوای ئەوەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی ئابوری خۆی لەبواری سوتەمەنیدا خستەڕو و باسی لەوەکردبوو، “بەهێزانە روبەڕوی ئاڵنگارییەکان دەبینەوە و هەوڵی جدی دەدەین بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی”، لەدوێنێوە بەهای نەوتی برێنت بەرێژەی 9.50% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 72.72 دۆلار، هەروەها بەهای به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به 68.15 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا له‌م كاته‌دا روبه‌ڕوی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی خێرای نرخی سوته‌مه‌نی ده‌بێته‌وه و كار ده‌كات بۆ دابه‌زاندنی نرخه‌كه‌ی و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له نه‌وت و سوته‌مه‌نی دروستبووه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 50 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له چوار كۆگا سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌رده‌كات كه به “یه‌ده‌گی ستراتیژیی پێترۆڵ” ده‌ناسرێت، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ندین وڵات ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، هەروەها دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا و مەترسیی دامەزراوە پیشەسازییەکان، هۆکارێکی دیکە سەرەکیە بۆ گەورەترین دابەزینی بەهای نەوت کە لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 ەوە هاوشێوەی نەبووە.