بەهای لیره‌ی‌ توركی‌ بەرامبەر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی

دوای‌ راگه‌یاندنی‌ راگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێی توركیا و دانانی محه‌مه‌د شیمشه‌ك به‌ وه‌زیری دارایی، به‌های لیره‌ی‌ توركی‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی.

 به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسه‌ جیهانییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ی حوزه‌یران به‌های‌ یه‌ك دۆلار گه‌یشته‌ 21.15 لیره‌ی‌ توركی كه‌ ئه‌مه‌ش دابه‌زینێكی‌ زۆری‌ به‌های‌ لیره‌ی‌ توركییه‌.

ئه‌م دابه‌زینه‌ به‌رچاوه‌ی به‌های لیره‌ی توركی دوای دانانی محه‌مه‌د شیمشه‌ك وه‌ك وه‌زیری نوێی دارایی ئه‌و وڵاته‌ دێت.

محه‌مه‌د شیمشه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: “توركیا هیچ هه‌ڵبژاردنێكی له‌به‌رده‌مدا نییه‌ جگه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بنه‌مایه‌كی لۆژیكی له‌ سیاسه‌تی ئابووریدا”.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، دابه‌زینی به‌های لیره‌ به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار له‌ دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا دێت، كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان جارێكی دیكه‌ ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌ردۆغان چه‌ندین هه‌نگاوی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی دراوی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌ ناوه‌، به‌ڵام به‌های لیره‌ هه‌ر زیاتر داده‌به‌زێت.