سەرەڕای هەوڵەکانی حکوومەتی رووسیا، بەهای روبڵی رووسی بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی. بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر روبڵی رووسی سەدا ١٠٫٣ زیادی کرد و بەهای یورۆ بەرامبەر روبڵ سەدا ٨٫٤.
بانکی ناوەندیی رووسیا، بەو بڕیارانەی لە ٢٨ی ئادار دابووی رێژەی سووی لەسەدا ٩٫٥ەوە زیاد کرد بۆ سەدا ٢٠.
هەروەها ئەو کۆمپانیایانەی کە کاری بازرگانی نێودەوڵەتی دەکەن ناچارکران لەسەدا ٨٠ی داهاتەکانیان بە بانکەکان بفرۆشن.