کۆنسوڵی وڵاتی یۆنان لە هەولێر، جەخت لەبەهێزکردنی کاری هاوبەشی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی لەگەڵ شاری سلێمانی دەکات، بڕیارە شاندێکی بازرگانی سلێمانی سەردانی ووڵاتی یۆنان بکەن.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆبونەوەیەکی ڤیدیۆی ئۆنلاینی لەگەڵ بەڕێز( ستاڤرۆس کیریمیز ) کۆنسوڵی ووڵاتی یۆنان لەهەولێر و (دکتۆر پۆزیرکیدیس) سەرۆکی زە هیلێکسپۆ و (ڤیکی داڵکرانی) ڕێکخەری پێشانگاکانی زە هێلێکسپۆ ئەنجامدا.
کۆنسوڵی ووڵاتی یۆنان ڕایگەیاند: دەمانەوێت لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پەیوەندییەکان بەهێزبکەین و شاندێکی بازرگانان و پیشەسازی و کشتوکاڵی سەردانی ووڵاتی یۆنان بکەن بهمهبهستی بەشداری کردن لە پێشانگای کشتوکاڵی لە بهرواری ٢٠٢٢/٥/١٢، ئەنجامدانی کۆبونەوە و سەردانکردنی کارگە پیشەسازییەکان و واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبەش و ناساندنی کۆمپانیا یۆنانییەکان بە بازرگانان و شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
راشیگەیاند: وڵاتی یۆنان لەکەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی پێشکەوتنی بەخۆیەوە دیوە بۆیە دەمانەوێت هاوکاربین و هاوبەشبین لە پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی لەشاری سلێمانی چونکە ئەو دوو کەرتە لەسلێمانی گرنگی زۆری پێدەدرێت ئێمەش دەمانەوێت هاوکارتان بین بۆ پێشخستنی ئەو کەرتانه و واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی هاوبەش لەنێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە کۆبونەوە ئۆنلاینەکەدا ڕایگەیاند: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەخۆشحاڵیەوە سەردانکردنی شاندێکی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی ڕێک دەخات بۆ ووڵاتی یۆنان ئامادەکاری کراوە بۆ واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبەش.
راشیگەیاند: ووڵاتی یۆنان پێشکەوتنی بەرچاوی هەیە لە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵیدا وە ئێمەش دەمانەوێت لەڕێگەی سەردانی شاندەکانمانەوە سود لەو پێشکەوتنانە وەربگرین و کۆمپانیاکانی هەردولا بەیەکتر ئاشنا بکرێت و بتواندرێت سود لە ئەزمونی پێشکەوتنی کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵی ووڵاتی یۆنان وەربگیرێت.
بەشێک لەبازرگانان لەشاری سلێمانی کاری بازرگانی خۆراکی لەگەڵ ووڵاتی یۆنان دەکەن، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەهەوڵدایە پەیوەندییەکان و کارەکانی لەگەڵ ووڵاتی یۆنان خیادبکات و بەرەو پێش بەرێت هەر بۆیەیە بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئایار شاندێکی بازرگانی سەردانی ووڵاتی یۆنان بکات لەسەر ئاستی کشتوکاڵ و پیشەسازی و خۆراکی.