کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانوە پلاستیکییەکان چەند داواکاریەک دەدەن بەوەزیری کشتوکاڵ تابتواندرێت کێشەو گرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکات و بەرهەمی زیاریان هەبێت.
وەسفی خەلیل، ڕاوێژکاری کشتوکاڵی لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕیگەیاند “توانیمان سەردانی وەزیری کشتوکاڵ بکەین لەگەڵ کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانوە پلاستیکیەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان کە خۆی لە چەند داواکاریەکدا دەبینێتەوە”.
وەسفی خەلیل ئاماژەی بەوەشدا وەزیری کشتوکاڵ لەدوای گوێگرتن لەداواکاریەکانمان پشتیوانی تەوای وەزارەتی بۆ جوتیارانی خانوە پلاستیکییەکان دەربڕی و بەپێی توانا هاوکاریان دەبن.
داواکای کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانوە پلاستیکیەکان بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ.
بەڕێز/ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
بابەت/هاوکاری
دیارە بەڕێزتان دەزانن ریکخراوە جەماوەریەکان هەمیشە ڕوڵێکی هاوکاریان بینیوە لەگەڵ فەرمانگەکانی حکومەت ئێمەش وەکو کومەڵەی گەشەپێدانی خانوی پلاستیکی تارادەیەکی باش ئەو ڕۆڵەمان بینیوە شایەتی ئەوەیشین وزارەتی کشتوکاڵیش هەمیشە هاوکارمان بوون و تارادەیەکی باش گوێی لی گرتوین بەڵام بەداخەوە هەندێک کیشەمان هەیە لەگەڵ ئەو ڕێکارەکارانەی درکراون بوەتە گرفت لەڕێ بەرەو پێشچونی ئەم سێکتەرە بۆیە پێمان باشە لیژنەیەکی کارا لە وەزارەت پێکبێت بە هەمانگی لەگەڵ بەرێوبەرە گشتییەکان و کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانوی پلاستکی بە مەبەستی هەموار کردنەوەی ئەو رێنمایانەی دەرچوە کە لەمپەرن لەبەردەمی ئەم کەرتە بەرهەمهینەرە کە تارادەیەکی باش پێداویستی ناوخۆ لە سەوزەی دابین کردوە لە کاتی وەرزی بەرهەمهینانیش لێی هەناردەی دەرەوی هەڕیم دەکریت ، لکیشەکانمان بریتییە لە:-
۱-ئاسانکاری کردن لە دەرکردنی مۆڵەت کە زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی گرێبەستی زۆربەی زەویەکان بەناوی کەسانی ترە یان زەویەکە خانوی لەسەر دروست کراوە
۲- دانان بە ڕێکخراوی کۆمەڵەی خانوی پلاستی لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکان لەلایەن وەزارتی کشتوکاڵەوە، بەهەماهەنگی بێت لەکەڵ کومەڵەکەمان.
بۆ نمونە ،لەم ڕوژانە وەزارەت دەسپیشخەریەکی کردوە بۆ دابینکردنی ئامیری کشتوکاڵی یەکێک لە خاڵەکانی دەبێت جوتیارەکە خاوەن ناسنامەی یەکێتی جوتیاران بێت ئەمە بەخاڵیکی باشی دەزانین بەڵام لێردا باشتر بۆ بوترایا هەڵگری ناسنامەی یەکێک لەرێکخراوە کشتوکاڵیەکان بیت بەپێی پسۆریان لێردا مافی ئیمەش پاریزاو دەبوو
۳- بەداخەوە هەست دەکەین ئەو پیداوستییە کشتوکاڵیانەی دێنە ناو هەرێم بە فلتەری فەرمانگە حکومیەکان تێناپەرن بۆیە لە ڕوی کوالێتییەوە لە ئاستی پیوستدا نین بۆ نمونە هەندێک تۆو بۆ خانوی پلاستی هاتوە بەرهەمیان زور کەمە یان ناگونجی لەگەڵ خاک و کەشوهەوای ھەرێمی کوردستان
٤- دیارە بەریزتان دەزانن جۆری چاندنی پشکەوتو هاتوەتە ئاراوە کە پێیدەوترێت هایدروپونک دەکرێت خانوی پلاستیکیش بگونجێنرێت لەگەڵ ئەم سیستمە بۆ ئەوەی رزگارمان بێت لە نەخۆشیەکانی خاک بە تایبەت نیماتودە کە بە شیێوەیەکی بەرچاو بڵاوبوتەوە ئەوەش بە دروست کردنی چەند نمونەیەک لەچەند ناوچەیەک وەکو رێنمایی
٥- سەبارەت بە ڕێنماێیەکانی یاسایی سەرپەرشتیاری کشتوکاڵی ئەو بەشەی پەیوەندی هەیە بەخانوی پلاستیکی پێمان باشە بە هەماهەنگی لە گەڵ ئیمەدا دەربکرێت
٦- سەبارەت بەو دەسپیشخەرییەی وەزارەت بۆ هێنانی ئامێری کشتوکاڵی رەچاوی تایبەتمەندی خانوی پلاستیکی تیدا نەکراوە
۷- هەموارکردنی ڕێنمایەکانی تاقیگە کشتوکاڵیەکانی عەلوەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ کومەڵەکەمان بێت.