بەشداریکردنی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی لە کۆنفرانسی مید.

ڕێکەوتی 2025/2/23 بە ئامادەبوونی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (شێنێ ئیختیار) جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، کازێو کاوە، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی، بازرگانان و وەبەرهێنەران و سەرمایەداران، دووهەمین کۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی بەدروشمی” سیاسەت و بەڕێوەبردنی داتا بۆ پێشکەوتنی بەردەوام” لە شاری سلێمانی لە هۆڵی بناغە – کارگەی کەلتوری بەڕێوەچوو.