بەرزترینە لە 24 ساڵی رابردوودا.. هەڵاوسان لە توركیا گەیشتووەتە 85.5%

بەپێی ئامارە رەسمییەكان هەڵاوسان لە توركیا لە مانگی تشرینی یەكەمدا لەسەر بنەمای ساڵانە بۆ 85.51% بەرزبووەتەوە.

ئامارەكە ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە و بڕێك كەمترە لە پێشبینییەكان، ئەمەش دوای ئەوەی بانكی ناوەندی سێجار نرخی سوودی لەماوەی سێ مانگدا كەمكردەوە، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخەكان.

پەیمانگای ئاماری توركی روونیكردەوە، نرخی بەكارهێنەران بەڕێژەی 3.54% لەسەر بنەمای مانگانە بەرزبووەتەوە، لە بەرامبەر ئەو پێشبینییانەی رۆیتەرز ئەنجامیداوە بە بەرزبوونەوەی 3.60%.

پێشبینی دەكرا هەڵاوسان لە نرخی بەكارهێنەران لەسەر بنەمای ساڵانە بۆ 85.60% بەرزببێتەوە، پێنوێنیی نرخی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی 7.83% لەسەر بنەمای مانگانە لە مانگی تشرینی یەكەمدا بەرزبووەوە و، 157.69% لەسەر بنەمای ساڵانە.