ڕێکەوت ۸ی شوبات ۲٠۲٥ محمد رسول سەفرەی، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بە یاوەری ئەحمەد علی محمد، سابر ئەمین ، خالد حاجی علی، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و کۆمەلێک بازرگانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و سەپەرشتیاری مەرزی پەروێزخان سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد لە مەرزی قەسری شیرین.
محەمەد رەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند” ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی بالوێزخانەی ئێران ئاڕاستەی ژوورەکەمان کرابوو بە مەبەستی بەشداریکردن لە کردنەوەی ناوچەی بازرگانی ئازادکە لەسنووری مەرزی پەروێزخان واتە لە نێوان پەروێز خان و قەسری شیریندا دەکرێتەوە رووبەری ئەو زەویەی کە دیاری کراوە بۆ ناوچەی ئازاد بریتییە لە ۲۸ هەزار و ۷٠٠ دۆنم کە دەکرێت تیایدا چالاکی جۆراوجۆری بازرگانی لەلایەن وەبەرهێن و بازرگانانی عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەی ئێران لە شوێەدا بکرێت، کە بڕیارە ئەو شوێنە ببیتە ناوجەیەکەی ئازاد بۆ ئالوگۆری بازرگانی و دانانی کارگەو، وە هەروەها پالاوگە و سەنتەری بازرگانی و گەڕاجی وەستانی ئۆتۆمبیل و کۆمەڵک پرۆژەی جیاواز لەخۆدەگرێت.
دەتوانریت لەو ئەوێشدا کارگەی جۆراوجۆر دابنرێت، وە ئەو زەوییانە کە لەوێدا بە مولکی واتە بە سەنەدی سەد لە سەد دەفرۆشریت بە هەر هاولاتییەکەی دەرەوەی ئیران کە بروات لەویدا وەبەرهینان ئەنجام بدات.
ئەمرۆ یەکەم هەنگاوی کردنەوەی ئەو ناوچەی بازرگانی ئازادە لەلایەن پارێزگاری کرماشان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و وەفدی یاوەری شوینەکە کرایەوە.
ئەمە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری لەو دەڤەرەدا چ لە دیوی ئیران و چ لە دیوی هەرێمی کوردستان وە هاولاتانی ئەو دەڤەرە زۆر سوودمەند دەبن لەو ناوچەی بازرگانی ئازادە کە لە پاش ئەوەی بە فەرمی کرایەوە هاولاتیانی ئیمە دەتوانن رۆژانە سەردانی ئەوێ بکەن بەبی ئەوەی پیویست بە ڤیزە و پاسپۆرت و مۆرکردن هەبێت بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیان دەتوانن رۆژانە بجنە بازەرەکەو هەر کەل و پەلێکیان ویست دەتوانن بیکرن وە ئەوەی لەو شوێنەدا ساغ دەکریتەوە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە هیج باج و رسوماتیکی گومرگی ناکەوێتە سەر کاڵاکان.