بەبەشداری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی کۆبونەوەی خاوەن کارگەکان بەڕێوەچوو.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱٤/۸/۲٠۲٤ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بەشداریکرد لە کۆبونەوەی د.پشتیوان حەمە سەعید،بەڕێوەبەری گشتیی شار و ناوچە پیشەسازییەكان و وەبەرهێنان،.
کۆبونەوەکە لەگەڵ ئەو خاوەن کارگانە ئەنجامدرا کە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان هەیە لە پارێزگای سلێمانی.
لەکۆبونەوەکەدا باس لەو کێشەو گرفتانەکرا کە ڕوبەڕوی بەرهەمی کارگەکان دەبێتەوە وە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی گرفت و کێشەکان جەختی لێکرایەوە.