وەزیری كشتوكاڵ هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی عێراق هۆكاری كێشەكانی جوتیارانەو پابەندی رۆژمێری كشتوكاڵی نەبون و ئەوەش هۆكاری ساغنەبونەوەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی جوتیارانی هەرێمە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: حكومەتی بەغدا پابەندی رۆژمێری كشتوكاڵی نابێت و ئەوەش هۆكاری كێشەكانی جوتیارانەو پێویستە حكومەتی بەغدا پابەندی پلان و رێكارەكانی رۆژمێری كشتوكاڵی بێت.
جێگەی باسە، ماوەی چەند ڕۆژێكە جوتیارانی سنوری پێنجوێن ناڕەزایی دەردەبڕن بەهۆی ساغ نەبونەوەی بەرهەكانیان و داوا دەكەن هاوردەكردنی تەماتە ڕابگیرێت تا بەرهەمی ناوخیی ساغ ببێتەوە.