بۆ چارەسەرکردنی کێشە پیشەسازییەکان کۆ بوونەوەیەک لە ژووری بازرگانی سلێمانی بەڕێوەچوو

بەمەبەستی چارەسەرکردن و دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ ئەو کێشە و گرفتانەی ڕووبەڕووی خاوەن کارگەکان دەبێتەوە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆ بوونەوەیەک بەڕێوەچوو.
ڕێکەوتی 23/4/2025 ئارام بابان، سابیر ئەمین، عوبێد سلێمانی، بەهمەن عوسمان، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پێش وازیان کرد لە نوێنەران و خاوەنی ژمارەیەک لە کارگە ناو خۆیە کانی پارێزگای سلێمانی.
لە کۆ بوونەوەکەیاندا خاوەن کارگەکان ئەو کێشە و گرفتانەی ڕووبەڕووییان دەبێتەوە لە کاتی کارکردن و مۆڵەت وەرگرتن گرفتی ژینگە بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی خستە ڕوو.
ئارام بابان، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕای گەیاند هەموو ئەو داواکاری و کێشە و گرفتانەی خاوەن کارگەکان هەیانە لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکرێتە ڕاپۆرتێک و بەرز دەکرێتەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار تا بتوانرێت چارەسەری بەپەلە بۆ ئەو کێشە و گرفتانە بدۆزرێتەوە.