بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بۆ پشوەکانی جەژنی قوربان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش گەشتی ووڵاتانی ئێران و تورکیاو مالیزیا و دوبەی و لوبنانیان، کردووە.
عهتا ئهنوهر، ليپسراوى كۆمەڵەی كۆمپانيا و نوسينگە كانى گەشتوگوزار لە سلێمانی لەلێدوانێکدا بۆ سایتی ژووری بازرگانی ڕایگەیاند “بۆ ئەم جەژنی قوربانە زۆر گروپی گەشتیاری هەبووە بۆ ووڵاتانی تورکیاو ئێران و دوبەی و مالیزیا کە هاوڵاتیان لەشاری سلێمانیەوە گەشتیان بۆ کردووە”.
راشیگەیاند “لەناو ئەو ووڵاتانەی گەشتی بۆکراوە پشکی شێر بەر ووڵاتی ئێران دەکەوێت بەپێی گەشتی گروپات و ئەو خەڵکانەی خۆیان دەڕۆن ئەمەش بەهۆی دابەزینی دراوەکەی گەشتیار زۆرتر ڕوی تيدەکەن لە ٪٤٠ گەشتیاران بۆ ووڵاتی ئێران بووە بەپلەی دووەم ووڵاتی تورکیایە کە گەشتیاران لەشاری سلێمانیەوە ڕویان تێکردووە لەڕێگەی خاڵە گومرگیەکان و فڕۆکەخانە کە هەموو شەوێک گەشتی تورکیا هەبووە هەندێک شەو دوو گەشت هەبووە”.
ئاماژەی بەوەشدا “پێشبینی دەکەین زیاتر لە پێنج هەزار گەشتیار ڕویان لە ووڵاتی ئێران کردبێت وە نزیکەی سێ هەزار گەشتیار سەردانی ووڵاتی تورکیایان کردبێت بێجگە لەوانەی گەشتیانکردووە بۆ دوبەی بەیروت مالیزیا”.
ساڵانە لەکاتی بۆنەو جەژنەکاندا بەشێک لە هاوڵاتیان گەشت دەکەن بۆ ووڵاتانی دراوسێ.