ەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان سەرۆکی کۆمسیۆنی مامەڵە داراییەکانی عێراق (بۆرسەی عێراق)و دەستەی بەڕێوبردنی (ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ مامەڵە دارایی و بازرگانییەکان لە سلێمانی و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی واژۆ کرا.
واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان (ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ مامەڵە دارایی و بازرگانی)ەکان و (بۆرسەی عێراق) لە کاتێکدایە یەکەم جارە لە مێژووی عیراق دا بۆرسەی عێراقی لقێک لە دەرەوەی شاری بەغداد بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی ڕێگە پێدراو دەکاتەوە لە شاری سلێمانی.