وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بڕیاریدا به تۆمارنەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە بەردی ساڵنسەیان دەرهێنراوە.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی عه‌بدولره‌ڕحمان سدیق، سه‌رۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی له‌سه‌ره، تیایدا هاتوه، “له پێشه‌نگه‌كانی ئۆتۆمبێل مامه‌ڵه به‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كرێت كه به‌ردی ساڵنسایان ده‌رهێنراوه، بێئه‌وه‌ی ره‌چاوی دۆخی ژینگه و ته‌ندروستی هاوڵاتیان بكرێت، داواكارین ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه كه هاورده ده‌كرێن ژماره‌یان پێنه‌درێت”.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و نوسراوه‌دا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ڵێت، “له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ته‌ندروستی هاوڵاتیان ره‌زامه‌ندین سه‌باره‌ت به تۆمارنه‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه به‌ردی ساڵنسایان ده‌رهێنراوه”.
له‌ماوه‌ی رابردودا به‌شێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون به‌ردی ساڵنسایان ده‌رهێنراوه و به‌جیا ده‌فرۆشرێن، كه نرخه‌كه‌ی له نێوان 200 بۆ 400 دۆلاردایه، كه ئه‌و به‌رده وەکو فلتەرێک كار ده‌كات بۆ هەڵمژینی دوکەڵی ئۆتۆمبێل و ژینگە لە گەرمی و گازە ژەهراوییەکان دەپارێزێت.