سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای كردووه په‌له بكرێت له ئاماده‌كردنی بودجه، له ڕه‌شنووسی بودجه‌شدا هاتووه كه قه‌باره‌ی بودجه 130 ترلیۆن دیناره، بڕیاریشه له ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ی تشرینی دووه‌م، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی وه‌زیران، له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 2023، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كردووه كه چه‌ند ئامانجێكی تایبه‌ت هه‌یه.
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دەكرێت، قه‌باره‌ی بودجه ده‌گاته 130 ترلیۆن دینار و رێژه‌ی كورتهێنانی 25%ـه، له كاتێكدا بودجه‌ی 2021 عێراق به 129 ترلیۆن دینار (88 ملیار دۆلار) په‌سند كرا، كورتهێنان نزیكه‌ی 28 ترلیۆن دینار بوو، ئه‌وكات خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت نزیكه‌ی 60 ملیار دۆلاری تێدابوو، به‌ڵام دۆخی دارایی ئێسته‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌چاو ئه‌وكات، باشتره به‌وه‌ی خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت ئێسته نزیكه‌ی 90 ملیار دۆلاری تێدایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا كۆتایی ساڵی بگاته 100 ملیار دۆلار.
سوودانی ئه‌وه‌ی وتووه، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بێكاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و باشتركردنی خزمه‌تگوزاری له چوارچێوه‌ی چاكسازی ئابووری.
سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌شی وتووه، به‌په‌له پڕۆژه‌كه ته‌واو بكه‌ن و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بكه‌ن به‌بێ دواكه‌وتن.
به‌پێی كارنامه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، ده‌بێت له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا پڕۆژه بودجه‌ی 2023 په‌سند بكرێت، هێشتا ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 ئاماده نه‌كراوه و ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كراوه