ئا: زریان – رێژەن
سامان ئیبراهیم، به‌ڕێوەبه‌ری پڕۆژه‌ی گه‌نجینه‌كانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌ڵێت “بازرگانان سه‌رقاڵی سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی یهكهكانیاننو پڕۆژەی گەنجینەکان به‌ره‌وه قۆناغه‌كانی كۆتایی ده‌ڕوات”.
سامان ئیبراهیم بەڕۆژنامەی “بازرگانی‌و پیشەسازی” راگەیاند له‌ئێستادا پڕۆژه‌ی گه‌نجینه‌كانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به‌ره‌وه قۆناغه‌كانی كۆتایی ده‌ڕوات، بازرگانان سه‌رقاڵی سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی یهكهكانیانن، كاركردن لهشۆستهی شه‌قامه‌كانی به‌رده‌م یه‌كه‌كان له‌لایه‌ن بازرگانان‌و خاوه‌ن یهكهكانهوه به‌رده‌وامه، له‌ناو خودی یه‌كه‌كانیش بازرگانان كاردهكهنو یه‌كه‌كانیان به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌به‌ن.
به‌ڕێوەبه‌ری پڕۆژه‌ی گه‌نجینه‌كان وتی “سه‌ره‌كیترین كار كه پێشتر ئاماژه‌ی پێكرابوو بریتییه له‌ڕاكێشانی هێڵی كاره‌بای نیشتیمانی بۆ ناو پڕۆژه‌كه كه له‌ئێستادا كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی ئابووریناسان، له‌گوندی بهردهكهڕهوه كاره‌بای نیشتیمانی بۆ ناو پرۆژه‌كه ڕادهكێشرێتو له‌ئێستادا له‌بواری جێبه‌جێكردندایه، وێستگه‌ی كاره‌بای پرۆژه‌كه سپێردراوه بهكۆمپانیایهكو كاره‌كانی كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دواكاری پێداویستتی وێزگه‌ی كاره‌باكه كراوه‌و له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا ویستگەی كاره‌بای پرۆژه‌كه ته‌واو ده‌بێت”.
وتیشی “وێزگه‌ی كاره‌بای پڕۆژه‌ی گه‌نجینه‌كانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ده‌بێت، كه لیژنه‌یه‌كیان له‌ناو پڕۆژه‌كه ئاماده‌یه، ده‌بێت ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی به‌كاردێت له‌جۆری نایاب بێت، سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه ده‌هێنرێت، بۆیه چه‌ند مانگێكی پێده‌چێت تاكو ده‌گاته ده‌ستمان، دوای گه‌یشتنی به‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌به‌سترێت‌و پڕۆژه‌كه ده‌بێته خاوه‌نی كاره‌بای نیشتیمانی، هه‌تا وێستگه‌ی كاره‌بای پرۆژه‌كه ده‌گات”.
سه‌باره‌ت به‌ڕێژەی سه‌وزایی ناو پڕۆژەکەش، سامان وتی “ئه‌و ناوچانه‌ی كه به‌گوێره‌ی پلانی سایدپلانی پڕۆژه‌كه دانراوه بۆ سه‌وزایی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانیه‌وه جێگیر كراوه، له ئێستاشدا سه‌وز كراوه‌و دار‌و دره‌ختی تێدا چێنراوه‌و پرۆسه‌ی ئاودانو خزمه‌تكردنی به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌وزاییه‌كان ئه‌نجامێكی باش بهدهستبهێننو به‌روبومیان هه‌بێت له‌داهاتوودا”.
وتیشی “له‌ئێستا له‌كۆی گه‌نجینه‌كانی ناو پڕۆژه‌كه كه ٦٠٠ کۆگایه، نزیكه‌ی ٢٥٠ گه‌نجینه سه‌ڕه‌رای نه‌بوونی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هۆی پێداویستی زۆری بازرگانان‌و گرنگی پرۆژه‌كه به‌كارده‌هێنرێت‌و ئاڵوگۆڕی زۆر له‌ناو پڕۆژه‌كه دهكرێتو جوڵه‌ی بازرگانی له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا ده‌بینرێت، به‌رده‌وامیش ژماره‌ی ئه‌و بازرگانانه‌ی گه‌نجینه‌كانیان به‌كارده‌هێنن له‌زیادبوندایه، كۆمه‌ڵێك بازرگان هه‌ن كه پێشتر به‌ڵێنیان دابوو گه‌نجینه‌كانیان ته‌نها وه‌كو کۆگا به‌كارناهێنن ده‌یكه‌نه پێشانگە خۆشبه‌ختانه ئێستا ئه‌وه له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا به‌دیده‌كرێت، هه‌موو ئه‌و بازرگانانه هاتونه‌ته ناو پڕۆژهكهوهو رۆژانه ده‌رگای گهنجینینهكانیان له‌كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی هه‌تا ئێواره كراوه‌یه‌و وه‌كو پێشانگە به‌كارده‌هێنرێت”.
ژماره‌ی گه‌نجینه‌كان نزیكه‌ی ٦٠٠ گه‌نجینه‌یه به‌ڕوبه‌ری جیاواز كه بریتین له‌٦٠٠ مه‌تری‌و ٨٠٠ مه‌تری‌و ٤٨٠ مه‌تری‌و ٤٠٠ مه‌تری‌و چه‌ند جۆرێكی روبهڕ جیاوازن ، روبه‌ری گشتی پڕۆژه‌كه به‌گوێره‌ی دواین سایدپلان كه په‌سه‌ندكراوه ٣٨٢ دۆنم زه‌وییه.