ئا: رێژەن سەردار
به‌هادین عوسمان مه‌جید، به‌رێوبه‌ری كشتوكاڵی بیاره لەم گفتوگۆیەی “بازرگانی‌و پیشەسازی”دا دەڵێت “لەهەورامان كانی‌و كارێزه‌كان له‌سه‌دا ٥٠ به‌ره‌و سه‌ره‌وه وشكیان كردوه، ئه‌مه‌ش زیانی زۆری له‌كه‌رتی كشتوكاڵ داوه، زۆرێك له‌داره خۆڕسكهكانیش لقهكهنیان وشكی كردووه، خراپی گوێزی هه‌ورامانی ئه‌مساڵیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وشکه‌ساڵی”.
بازرگانی‌و پیشەسازی: گوێزی ئه‌مساڵ له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو چۆنه؟
به‌هادین عوسمان: گوێزی ئه‌مساڵ زۆر حاڵی خراپه به‌راورد به‌ساڵانی پارو پێرار به‌هۆی وشكهساڵیو گه‌رمی كه‌شوهه‌وا، بێ بارانیو گەرما كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه، زۆر شوێنمان له‌سه‌دا ٨٠ بۆ ٩٠ به‌رهه‌می نه‌ماوه ئه‌مساڵ، جۆر‌و كوالێتی گوێزهكانیش به‌راورد به‌ساڵانی رابردوو خراپه، ساڵانی ڕابردوو دارمان هه‌بوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی زۆر باش بوو له‌كاتی گوێز ته‌كاندن ٥٠ بۆ ٧٠ كیلۆ گوێزی داوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ دابه‌زیوه بۆ ١٠ كیلۆ ئه‌مساڵ له‌سه‌دا ٨٠ به‌رهه‌می گوێز كه‌می كردوه، ساڵان ٢٦٠ هه‌زار تۆن گوێزمان ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ ناگاته ٣٠ هه‌زار تۆن.
بازرگانی‌و پیشەسازی: ئه‌مساڵ نه‌خۆشی له‌ناو دار گوێزه‌كان بڵاوبۆته‌وه؟
به‌هادین عوسمان: ئه‌مساڵ باشتره له‌پار، ساڵی رابردوو نه‌خۆشییه‌ك لهدارهكانیدا، سهڕەرای نه‌بونی بودجه وه‌كو به‌رێوبه‌رایه‌تی كشتوكاڵی بیاره ده‌رمانمان دابه‌شكرد به‌سه‌ر جوتیاراندا به له‌سه‌دا ٢٥ نرخه‌كه‌ی وه‌كو پاڵپشتیه‌ك باش بوو جوتیاران به‌كاریانهێنا سوودی هه‌بوو، گوێزه‌كانی له‌مه‌ترسی وشك بوون‌و خراپ بوون ڕزگار كرد، به‌نوسراو كردن بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای هه‌وڵێكی زۆر توانیومانه بڕێكی زۆر ده‌رمانی قڕكه‌ر بكڕین بۆ له‌ناوبردنی كولهو مێرووه زیانبه‌خشه‌كان، ساڵی رابردووش كرێكارمان گرت بۆ ڕشاندنی ده‌رمان له‌ڕێگه‌ی كرێكاری سنووره‌كه‌وه، كه كاریگه‌ری باشی هه‌بوو له‌سه‌ر له‌ناوبردنی مێروه زیانبهخشهكانو كوله.
بازرگانی‌و پیشەسازی: جگه له‌گوێز چه‌ند جۆری دیكه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان هه‌یه؟
به‌هادین عوسمان: به‌رهه‌مه‌كانمان به‌پلەی یه‌ك گوێزه، به‌پلەی دوو تووه، به‌پلەی سێ هه‌ناره، ساڵانه ٨ بۆ ٩ هه‌زار دۆنم گه‌نم له‌سنوری بیاره به‌رهه‌م دێت، بڕی به‌رهه‌مهێنانی جۆ چه‌ند سه‌د ته‌نێكه بۆ مهڕوماڵاتو پێداویستی جوتیاران خۆیانه، جیا له‌مه‌ش ئاژهڵداریو پڕۆژه‌ی ههنگو ماسیش هه‌یه.
بازرگانی‌و پیشەسازی: وشكه‌ساڵی تاكو چه‌ند كارگه‌ی هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ له‌سنوری هه‌وراماندا؟
به‌هادین عوسمان: له‌سه‌دا ٨٠ كاریگه‌ری هه‌بووه، سه‌ردانی زۆربه‌ی گونده‌كانمان كردوه، كانی‌و كارێزه‌كان له‌سه‌دا ٥٠ به‌ره‌و سه‌ره‌وه وشكی كردوه، ئه‌مه‌ش زیانی زۆری له‌كه‌رتی كشتوكاڵ داوه له‌ناوچه‌كه‌مان، زۆرێك له‌داره خۆڕسكه‌كان لقهكهنیان وشكی كردوه، هۆكارێكی سه‌ره‌كی خراپی گوێزی هه‌ورامانی ئه‌مساڵیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وشکه‌ساڵی.
بازرگانی‌و پیشەسازی: ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان‌و عێراقه‌وه سه‌ردانی هه‌ورامان ده‌كه‌ن ئه‌مه تاكو چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه خۆماڵییەكان؟
به‌هادین عوسمان: زۆر زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر خێرا فرۆشتنی به‌رهه‌می جوتیاره‌كانمان، له‌ئێستادا جوتیاران ڕاسته‌وخۆ به‌رهه‌م ده‌فرۆشن بهگهشتیارانو نایبه‌نه بازاڕ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كرێی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌نرخێكی زیاتریش به‌رهه‌مه‌كان ده‌فرۆشن. هاتنی گه‌شتیاران بۆ ناوچه‌كه‌مان له‌ڕووی ئابوریه‌وه سوودی زۆری هه‌یه بۆ جوتیاران، جگه له‌فرۆشتنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان سێبه‌ری داره‌كانیش بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهات، له‌رۆژانی پشوو بۆنه‌كان‌و رۆژانی هه‌یینی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر گه‌شتیار جگه لەناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، لهناوهڕاستو باشووری عێراقه‌وه سه‌ردانی هه‌ورامان ده‌كه‌ن، له‌دیوی ئێرانیشه‌وه كاتێك هاوڵاتیان له‌مه‌رزی ته‌وێڵه‌وه دێنه‌وه سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان دهكهنو به‌رهه‌می جوتیاران ده‌كرێن.
بازرگانی‌و پیشەسازی: له‌ڕووی خواست‌و به‌بازاڕكردنه‌وه گوێزی هه‌ورامان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه تاكو چه‌ند خواستی له‌سه‌ره؟
به‌هادین عوسمان: خواستێكی زۆری له‌سه‌ره له‌به‌رئه‌وه‌ی گوێزێكی سورشتییە، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆرگانێك به‌رهه‌م دههێنرێتو تام‌و چێژی تایبهتو ده‌وڵه‌مه‌نده بهچەندان جۆر ڤیتامین‌و سوودی خۆراكی زۆر به‌رزه، به‌ڵام گوێزی وڵاتان بۆ بازرگانی به‌رهه‌م دێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رووی ده‌ره‌وەو كاكڵه‌كه‌ی زۆر جوانه به‌ڵام تامی نیه، خه‌ڵك هه‌یه ده‌ڵێت به‌پێنج كیلۆ كڕیومه به‌قه‌ده‌ر گوێزێكی هه‌ورامان تام‌و چێژم لێنه‌بینیوه.