به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات كه شه‌پۆله بارانه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر بۆ ئێواره بگاته ناوچه‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان.
فازل ئیبراهیم،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی بارانبارین له دوێنێوه پارێزگای هه‌ولێری گرته‌وه، بووه هۆی دروستبوونی لافاو، پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆله‌كه تا كاتژمێر 2ی ئه‌مڕۆ به‌رده‌ه‌وام بێت و دواتر بۆ ئێواره بگاته ناوچه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌رین و پارێزگای سلێمانی.
سه‌باره‌ت به بری بارانبارین له هه‌ولێر، فازل ئیبراهیم ئاشكرایكرد: “ئه‌گه‌ر هه‌ولێر دابه‌شی سێ زۆن بكه‌ین، له به‌شی باكووره‌وه نزیكه‌ی 83 ملم، له سه‌نته‌ری شار 59.2 ملم و له به‌شی باشوری پارێزگای هه‌ولێر 77.2 ملم باران باریووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوای بارانێكی به‌خوڕ له به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ هەینی، لافاوێكی گه‌وره چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێری گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه تائێستا 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیانێكی زۆریش به‌ر موڵك و ماڵی هاوڵاتیان گه‌یشتوه و به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێریش پێشبینیی به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان ده‌كات.