هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شوێنێكی گه‌شتیاریی زاخۆ، شه‌هیدبوونی نۆ هاووڵاتیی عێراقی و تێكچوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نكه‌ره و به‌غدا و داخستنی سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤیزه، وایكرد لیره‌ی توركی زیاتر دابه‌زێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی تهمووز، به‌های لیره بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی و گۆڕانكاریی گه‌وره له نرخی لیره توركی به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌كاندا بینرا. به جۆرێك 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر هه‌زار و 774 لیره‌ی توركی بووه.
هاوكات پێش هه‌فته‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی داتا نه‌رێنییه‌كانی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئه‌مه‌ریكا كه له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵانه بۆ 9.1% به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌های لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ كه‌مترین ئاستی ئه‌مساڵی ده‌ستی به دابه‌زین كرد.
به‌شێك له ئابووریناسان پێیان وایه كه به‌های لیره‌ی توركی پابه‌نده به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان، به‌تایبه‌ت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه ئێسته له خراپترین ئاستدایه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا توركیا هێرشی سه‌ربازیش بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێ بكات، ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌های لیره‌ی ئه‌و وڵاته بگاته دوو هه‌زار و هه‌ندێك پێیان وایه زیاتریش كه ئه‌وكات كاره‌ساتی ئابووری ڕوو ده‌دات.
عێراقییه‌كان پێشتر به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ئابووری و بازرگانیی ئه‌و وڵاته، له پله‌ی یه‌كه‌م ده‌هاتن بۆ كڕینی خان و زه‌وی، هه‌ر ئه‌مساڵیش یه‌كه‌م وڵاتی دنیا بوون كه زۆرترین گه‌شتیاری سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردبوو بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری و خوێندن و ته‌ندروستی، بۆیه هه‌ر تێكچوونێكی پێوه‌ندیی نێوان عێراق و توركیا، زیانی ئابووری گه‌وره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.