به‌هاى لیره‌ى توركى له بازاڕى دراوه جیهانیه‌كان دابه‌زینى گه‌وره‌ى به‌خۆوه بینى و یه‌ك دۆلار 17 لیره‌ى تێپه‌ڕاند.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له بازاڕى دراوه جیهانیه‌كان لیره‌ى توركى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى نزمبونه‌وه‌ى به‌رچاوى به‌خۆوه بینى و نرخى یه‌ك دۆلارى ئه‌مریكى به‌رانبه‌ر 17,50 لیره‌ى توركى ئاڵوگۆڕى پێوه‌كرا.
له‌دواین لێدوانی‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆمارى توركیا ڕایگه‌یاند،خۆیان به‌هاى لیره‌ى وڵاته‌كه‌یان داده‌به‌زێنن هاوشێوه‌ى وڵاتى چین به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى هه‌نارده‌ى وڵاته‌كه‌یان بۆ ده‌ره‌وه.
دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى توركى له كاتێكدایه له رۆژى دووشه‌مه‌ى ڕابردوو نرخى یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر بوو به 13،50 لیره‌ى توركى و له‌م هه‌فته‌یه‌دا زیاتر له 20% به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستداوه.