ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران كردوه‌و تێیدا چوار پرسیارى ئاراسته كردوه كه یه‌كێك له پرسیاره‌كان ئه‌وه‌یه “بۆچى به‌هاى دینارى عێراقى به ڕێژه‌ى 20% دابه‌زێندراوه‌و تا ئێستا بڕیاره‌كه به‌رده‌وامه له‌كاتێكدا نرخى نه‌وت به‌رزبوه‌ته‌وه.
هادى حسێن سه‌لامى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق چوار پرسیارى ئاراسته‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردوه كه تێیدا هاتوه، به‌هاى دینارى عێراقى به‌رانبه‌ر دۆلار نزمكراوهتهوهو ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى راسته‌وخۆى كردۆته سه‌ر ژیانى هاووڵاتیان و موچه‌خۆران و خانه‌نشینان و نرخى نه‌وت له ئێستا به‌رزبوه‌ته‌وه بۆچى به‌هاى دینار ئاسایی ناكرێته‌وه؟
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره دووبابهتى په‌یوه‌ست به بودجه‌ى هه‌ردوو ساڵى 2021و 2022 ده‌وروژێنێت و تێدا هاتوه، ئه‌و بڕه‌پاره‌ى له جیاوازى نرخى خه‌مڵێندراوى نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌هاى ڕاسته‌قینه‌ى نه‌وت ماوه‌ته‌وه چه‌ندبوه؟ وهبۆچى تا ئێستا پرۆژه‌ى بودجه‌ى ساڵى 2022 ئاراسته‌ى په‌رله‌مان نه‌كراوه؟
په‌رله‌مانى عێراق خولى پێنجه‌مى به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌كاتێكدا حكومه‌تى عێراق حكومه‌تێكى كاربه‌ڕێكه‌ره‌و به‌پێى ده‌ستورى عێراق پێویسته له‌دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رك كۆمارى عێراق كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو ڕابسپێردرێت.