هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژانی نه‌ورۆز خۆی ئاماده كردووه، كۆمپانیا و نووسینگه گه‌شتیارییه‌كان و هۆتێله‌كانیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانی عێراق، هاوئاهه‌نگییان هه‌یه بۆ هێنانی گه‌شتیاران، هه‌ر له ئێسته‌وه به‌شێك له هوتێله‌كان له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه به كرێ گیراون.
ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هار، زۆرترین گه‌شتیار روو ده‌كه‌نه هه‌رێمی كوردستان و زۆربه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ش هی شاره‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقن و به‌شێكیش هی ئێرانن، به‌هۆی گه‌شتیارانه‌وه بازاڕ جووڵه‌ی تێكه‌وتووه و خاوه‌ن دوكان و پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان سوودمه‌ندن.
عه‌تا ئه‌نوه‌ر به‌رپرسی كۆمپانیا و نووسینگه گه‌شتیارییه‌كانی سلێمانی، راگه‌یاند، بۆ رۆژانی نه‌ورۆز ئاماده‌كاری باش كراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیا و نووسینگه‌كان، بۆ هاتنی گه‌شتیاران له شاره‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ سلێمانی، هه‌ر كۆمپانیا و نووسینگه‌یه‌ك پاكێجی خۆی ئاماده كردووه و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا عێراقییه‌كان ئاڵ‌وگۆڕیان كردووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی، به‌شێك له گه‌شتیاران كه بۆ نه‌ورۆز سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی ده‌كه‌ن، گه‌شتیاری ئێرانی ده‌بن و له مه‌رزه‌كانه‌وه دێن، ئه‌گه‌ر شتێكی نه‌خوازراو روو نه‌دات ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه، هۆتێله‌كان له ئێسته‌وه گیراون و هه‌ندێكیان شوێنیان نه‌ماوه، له باره‌ی ڤیزهشهوه هیچ گرفتێك نییه له نێوان ئێران و هه‌رێم، نرخی ڤیزهكانیش هه‌رزانن، پێشبینی هاتنی گه‌شتیارێكی زۆر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌شوهه‌وای رۆژانی نه‌ورۆز ئاسایی بێت.
هه‌رێمی كوردستان ئێستا بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و به زستان و هاوین گه‌شتیاران سه‌ردانی ده‌كه‌ن، له رووی ئاسایش و سه‌قامگیری، هه‌رێمی كوردستان شوێنێكی پارێزراوه و گه‌شتیاران ده‌توانن به بێ ترس كاتێكی خۆش له هه‌رێمی كوردستان ببه‌نه سه‌ر.
ئارام شوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری پارێزگای سلێمانی، راگه‌یاند، ئاماده‌كاری كراوه بۆ رۆژانی نه‌ورۆز، تۆڕێكی فراوان دروست كراوه له بازگه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیاران، پۆسته‌ر و برۆشه‌ری تایبه‌ت بۆ گه‌شتیاران دروست كراون.
هه‌رێمی كوردستان له‌باره بۆ گه‌شتیاران و چاوه‌ڕوانی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار ده‌كرێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی، سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به گه‌یاندنی زانیاری هه‌یه، دۆخه‌كه ئارام و سه‌قامگیره، هه‌رێمی كوردستان له‌باره بۆ گه‌شتیاران و چاوه‌ڕوانی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار ده‌كرێت.