به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم رای ده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان پێوه‌سته به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تا ئه‌م ساته هیچ گرفتێكیان بۆ نه‌هاتووه‌ته پێشه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 11ی ئهیلوول، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم، راگه‌یاند، ئیشوكاری بازرگانی و ئاڵوگۆڕ له مه‌رزه‌كان وه‌ك خۆیه‌تی و گرفتێك دروست نه‌بووه، رۆژانه كاری بازرگانی به‌شێوه‌ی ئاسایی له مه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، رۆیشتنی بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاره‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاست و گواستنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان شتێكه به‌رده‌وام هه‌بووه، بازرگان له كوێ به‌شێوه‌ی باشتر و ئاسانتر كاره‌كانی بكات و گومرگی كه‌متر بێت، له‌وێ كاره‌كانی ده‌كات، ئه‌وانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چوونه‌ته عێراق، به‌شێك له بازرگانان ره‌نگه له‌وێ زیاتر سوودمه‌ند بن.
ساماڵ عەبدولڕەحمان له‌باره‌ی داهاتی گومرگ و داواكردنی له‌لایه‌ن به‌غداوە وتی، به‌غدا داوای داهاتی كردووه و ده‌بێت هه‌موو داهاته‌كانی بدرێنه‌وه به به‌غدا و دواتر نیوه‌ی داهاته‌كه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، داهاتی هه‌رێمی كوردستان جێگیر نییه، مانگێك بۆ مانگێكی تر جیاوازی هه‌یه و دیاریكراو نییه، به‌ڵام ناتوانن داهاتێك له‌سه‌ر خۆیان بكه‌نه ماڵ، داهاته‌كان به‌رده‌وام گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، ده‌یانه‌وێت لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی داهات دروست بكه‌ن، بۆ راده‌ستكردنی داهاتیش ئه‌و پاره‌یه ده‌چێته‌وه بانك و پێوه‌سته به حكوومه‌تی هه‌رێم.