وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڵاوی كرده‌وه، به‌پێی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نده‌ری گه‌وره‌ی فاو له باشووری عێراق گیراونه‌ته‌به‌ر، له ساڵی 2025 جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه به‌كۆتا دێ و سوود له به‌نده‌ره‌كه وه‌رده‌گیرێت.
فه‌رحان فه‌رتوسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌نده‌ره‌كانی عێراق رای گه‌یاند، كۆمپانیا جیهانییه‌كانی چالاك له به‌شی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی، به‌نده‌ره‌كه‌یان به به‌نده‌رێكی ستراتیجی هه‌ژمار كردووه و پێیان وایه، كاریگه‌رییه‌كی زۆر به‌رچاوی له جووڵه‌ی بازرگانی ده‌بێت.
ئێسته دامه‌زراندنی دیواری كۆنكرێتیی پێنج سه‌كۆكه‌ی به‌نده‌ره‌كه ده‌ستیان پێ كردووه، رێڕه‌وی كه‌ناڵی ئاویش پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا به‌نده‌ره‌كه به باشی به‌ڕێوه به‌رێت، له‌گه‌ڵ سه‌نگافووره كه‌وتووه‌ته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی كادری ئیداره‌دانی به‌نده‌ر په‌روه‌رده بكات.
به‌گوێره‌ی ئیلنا، پڕۆژه‌ی به‌نده‌ری گه‌وره‌ی فاو له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی كۆری و دوو به‌ڵێنده‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێ، قۆناغی یه‌كه‌م دامه‌زراندنی پێنج سه‌كۆ به قووڵایی 19 مه‌تر له‌خۆ ده‌گرێ، هه‌ڵكه‌ندنی كه‌ناڵی ئاوی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی به‌نده‌ره‌كه، به‌شێكی تری پڕۆژه‌كه‌یه و هه‌ر به كه‌ناڵێكی ئاوی، به‌نده‌ری فاو به به‌نده‌ری خورهلزوبێر گرێ ده‌درێ، به رێیه‌كی جووتسایدیش به‌نده‌ری فاو و به‌نده‌ری ئوم قه‌سر به یه‌كتر گرێ ده‌درێن.
جێی باسه به‌نده‌ره‌كه ده‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌نده‌ره‌كانی دنیا، له داهاتوودا پڕۆژه‌ی ستراتیجیی رێی گه‌شه كه باشووری عێراق به هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ئه‌وروپا گرێ ده‌دات، له‌و به‌نده‌ره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.