بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان لە نێوان وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا و ھەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی به‌رپرسی به‌شی ئابووری باڵوێزخانه‌ی ئه‌نده‌نوسیا له به‌غداد سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بورهان عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور و دارا عه‌لی، خاوه‌نی كۆمپانیای دۆلڤین سی پێشوازیان کرد لە لێمی گینجار، به‌رپرسی به‌شی ئابووری باڵوێزخانه‌ی ئه‌نده‌نوسیا له به‌غداد.
لە کۆبونەوەکەدا، سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووڕی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند “بەخێرھاتنی بەڕێزتان دەکەین و زۆر دڵخۆشین بەم سەردان کردنە، ھیوادارین بتوانین کاری بازرگانی و پیەشەسازی بەرەو پێشبەرن و کار بکەن بۆ ھاندانی بازرگانان و وەبەرھێنەرانی ئه‌نده‌نوسیا تاکو سەردانی سلێمانی بکەن و لێرە پرۆژەی وەبەرھێنان ئەنجام بدەن، لە پارێزگای سلێمانی زەمینەی وەبەرھێنان ھەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرھێنان”.
ڕاشیگەیاند “ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خاوەنی گەورەترین پێشەنگای نێودەوڵەتییە کە ساڵانە چەندین پێشەنگای تێدا دەکرێتەوە، داواکارین ھانی پیشەسازان و بازرگانانی ئه‌نده‌نوسیا بدەن کە لە پێشەنگاکان بەشدار بن و بەرھەم و خژمەتگوزاریەکانیان بناسێن و لە نزیکەوە بە خاوەن کارگە و کۆمپانیاکانی سلێمانی ئاشنا ببن تاکو بتوانن کار و پرۆژەی ھاوبەش ئەنجام بدەن”.
ئاماژەی بەوەشدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خاوەنی گەورەترین پرۆژەی.گەنجینەیە کە بە ستانداردی جیھانی دروستکراوە و کاڵاکانی تێدا ھەڵدەگیرێت و کاڵاکان لێرەوە دەنرێت بۆ شارەکانی باشوری عێراق ئەمەش سلێمانی کردۆتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ.
ئەوەشی خستەڕوو، سلێمانی لە ڕوی پیشەسازیەوە لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان و عێراق پێشەنگ بووە، داواکارین ھانی وەبەرھێنەر و خاوەن کۆمپانیاکان بدەن لە سلێمانی کارگە دروست بکەن، ئێمەش وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەین بۆ ھەموو ھاوکاریەک.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی تاكه ژووری بازرگانیه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه خاوه‌نی دروستكردنی ڕێبه‌رێكی بازرگانی ئه‌لكترۆنیه، كه بازرگانان و پیشه‌سازان و خاوهنكاران ده‌توانن پرۆژه‌كانیان له ڕێگوی ئه‌م ئهپلیكهشنهوه بناسێنن.
لای خۆشیەوە لێمی گینجار، به‌رپرسی به‌شی ئابووری باڵوێزخانه‌ی ئه‌نده‌نوسیا له به‌غداد، ھیوای خواست لە داھاتوودا بتوان کاری ھاوبەش بکەن و پەیوەندییە ئابوریەکان بە ھێز بکەن و بەشداری پێشەنگاکانی سلێمانی بکەن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه خوازیاره بازرگانانی شاری سلێمانیش سه‌ردانی وڵاتی ئه‌نده‌نوسیا بكه‌ن و له پێشه‌نگاكاندا به‌شداری بكه‌ن و ئامادهخۆشی نیشاندا بۆ كارئاسانی كردن بۆ ئه‌و بازرگانانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ئه‌نده‌نوسیا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ كۆمپانیكان كار بكه‌ن.
لێمی گینجار، به‌رپرسی به‌شی ئابووری باڵوێزخانه‌ی ئه‌نده‌نوسیا سه‌ردانی پرۆژه‌ی گه‌نجینه‌كانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد و له لایه‌ن سامان ئیبراهیم، به‌رێوبه‌ری پرۆژه‌كه، به‌شێوازی مه‌یدانی به‌شه جیاوازه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی نیشاندرا.
به‌رپرسی به‌شی ئابووری باڵوێزخانه‌ی ئه‌نده‌نوسیا، سه‌رسامی خۆی به پرۆژه‌ی گه‌نجینه‌كانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی نیشاندا و رایگه‌یاند ”ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كێكه له پرۆژه گه‌وره و ستراتیژیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه سلێمانی ده‌كاته ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی خواست.