بەرپرسێکی حکومەتی بریتانیا رایگەیاند، دوای ئەوەی حکومەتی وڵاتەکەیان 543 مليار دۆلاری وەک بودجەی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا و پشتیوانی کەرتە بازرگانییە بچوکەکان تەرخانکرد، لەئێستادا دەیەوێت ئەو پاڵپشیە داراییە بکشێنێتەوە وسیاسیەتی خۆگونجاندن لەگەڵ پەتاکەدا جێبەجێ دەکات.
ستیڤ بارکلی، گەورە فەرمانبەر لە ئەنجومەنی وەزیرانی بریتانیا بە رۆژنامەی تەلەگراف-ی راگەیاندوە، بۆریس جۆنس سەرۆک وەزیران پلانی ئەوەی هەیە بەهاوکاری حکومەتە ناوخۆییەکان سیاسیەتی ژیان و خۆگونجاندن لەگەڵ کۆرۆنا جێبەجێ بکات و پشتیوانی دارایی بۆ ئەم کەرتە کەم دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەماوەی رابردودا حکومەت نزیکەی 400 ملیار جونیەی ئیستەرلینی (543 مليار دۆلار)ی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا تەرخانکردوە، بۆیە لەئێستادا دەیەوێت ئەو پاڵپشییە بکشێنێتەوە و هەفتەی داهاتو لەکۆبونەوەکەدا پەرلەماندا سیاسەتی نوێی حکومەت دەخرێتەڕو.
ئەو بەرپرسەی حکومەتی بریتانیا دەڵێت، ئێستا کاتی ئەوەیە رێکاری گونجا بگرنەبەر، متمانەیان بە هاوڵاتیان و کۆمەڵگا هەیە و جوڵەی بازرگانیش ئاسایی دەبێتەوە.
لە کاتێکدا ژمارەیەک وڵاتی جیهان بەدەست شەپۆلی نوێی کۆرۆناوە هەراسان بون، بەڵام مانگی رابردو بریتانیا بڕیاریدا هەمو رێکارەکان لاببات لەوانەش بەستنی ماسک، دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، پشکنینی ناچاری و پاسپۆرتی وەرگرتنی ڤاکسین.
لە بریتانیا هەمو دامەزراوە و بەرپرسان لەگەڵ ئەوەدا نین رێکارەکان بە تەواویی لاببردرێن. سەدیق خان، سەرۆکی شارەوانیی لەندەن داوای لە حکومەتی بۆریس جۆنسن کردوە، پێداچونەوە بە پلانەکەیدا بکات و یاسای بەستنی ماسک هەڵنەوەشێنێتەوە.
هەروەها ژمارەیەک رێکخراوی تەندروستی داوا لە حکومەت دەکەن رێکارەکان وەکو خۆیان بهێڵێتەوە بۆ ئەوەی فشار لەسەر کەرتی تەندروستی زیاد نەبێت.