وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بریاریانداوە كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى نوێ دابمه‌زرێنن تایبه‌ت به نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ى ئایاری 2022، وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “بڕیارمانداوه به دامه‌زراندنى كۆمپانیایه‌كى نه‌وتى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ركى سه‌ره‌كى كۆمپانیاكه كاركردن دەبێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان كارده‌كه‌ن”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “كۆمپانیاكه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى نێوان كۆمپانیاكان له گرێبه‌ستى هاوبه‌شه‌وه بگۆڕێت بۆ گرێبه‌ستى خزمه‌تگوزارى”.
هەر سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێم، چەند جارێک ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق دووپاتی کردووەتەوە کە، “هه‌نگاوه‌كانمان ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى كه فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى به نایاسایی لهقهڵهمهدا”.