باڵیۆزی ئۆكرانیا لە عێراق سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانیکرد
بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لە کاری بازرگانی و پیشەسازی لە پارێزگای سلێمانی باڵیۆزی ئۆكرانیا لە عێراق سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی کرد، لەلایەن سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازی لێکرا.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕێکەوتی ٢٦/٣/٢٠٢٤ پێشوازیانکرد لە بەڕێز (ئۆڵێكساندر بورفچێنكۆڤ)، باڵیۆزی ئۆكرانیا لە عێراق .
نەوزاد غەفورم سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پاش کۆبونەوەی لەگەڵ باڵوێزی ئۆکرانیا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند” لەکۆبونەوەکەدا باس لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی کرا، باسمان لەهاندانی کۆمپانیا و کارگەکانی ئۆکرانیاکرد کە لەئێستادا بەهۆی جەنگەوە دەیانەوەێت لەدەرەوەی ووڵاتەکەیان کاربکەن بۆیە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئامادەی خۆمان پیشانداوە بۆ هاوکاریکردنیان هانیان دەدەین بێنە پارێزگای سلێمانی لە سێکتەری پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشتیاری، پزیشکی، وەبەرهێنان بکەن و سود لەو پێشکەوتنانە ببینین کە ئۆکرانیا کاری پێدەکات”.
لە بارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ پارێزگای سلێمانی، ئۆڵێكساندر بورفچێنكۆڤ، باڵیۆزی ئۆكرانیا لە عێراق ڕایگەیاند” پەیوەندی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئۆکرانیا پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە وەدەمانەوێت ئەو پێشکەوتنانە زیاتر بکەین لە هەموو بوارەکاندا، لەگەڵ ژووری بازرگانی سلێمانی باسمان لە گرنگی پەیوەندیەکانمانکرد بۆ زیاتر بەهێزکردنی وەدروستکردنی قۆناغێکی نوێ چونکە لەڕابردودا پەیوەندی بەهێزمان هەبووە لەئێستاشدا گرنگی دەدەین بەو پەیوەندیە کە لەداهاتودا ڕەنگدانەوەی باشی دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشدا” ژووری بازرگانی ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پەرەپێدان لە کاری بازرگانیدا وە پشتیوانیکردن لە کاری دروست و پێشخستنی بازرگانی”
لەکۆتای کۆبونەوکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی ژووری بازرگانی بۆ دوپات کردنەوە لە هاوکاریکردنی تەواوی ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی دەیانەوێت بێنە پارێزگای سلێمانی وەبەرهێنان بکەن و پرۆژەکانیان بخەنە کار.