باڵوێز و کۆنسوڵی تایلەند لە حەمان سەردانی ژووری بازرگانی دەکەن

رێكەوتی 27/2/2025 بەرێز نەوزاد غفور سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و هەریەك لە بەرێزان بەهمەن عوسمان، بورهان علی، كازێو كاوە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێشوازییان كرد لە شاندی باڵوێزخانەی تایلەند لە عەمان، كە پێكهاتبوون لە جێگری باڵوێز و کونسوڵ.
لە كۆبونەوەكدا جەخت كرایەوە لەسەر هاوكاری كردنی بازرگانانی هەردوولا و درووست كردنی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ باڵوێزخانەی تایلەند، هەروەها ئامادەییان دەربڕی بۆ ئاسانکاری سەردانی شاندی بازرگانی كوردستان بۆ وڵاتی تایلەند.