یه‌كه‌مین جارە كه كۆمپانیایه‌كى خۆماڵى به به‌رهه‌مى ناوخۆ به‌شدارى پێشانگایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات له قه‌ته‌ر.
دوای ئەوەی كۆمپانیاى ئاوى سلیمانى به‌شداری کرد له نۆیه‌مین پێشانگاى نێوده‌وله‌تى له ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر باڵوێزی عێراق لەو وڵاتە سەردانی شوێنی بەشداربونی کارگەی كرد.
نوێنەری کارگەی ئاوی سلێمانی لە ووڵاتی قەتەر ڕایگەیاند “شێخ عومەر بەرزنجى باڵوێزی عێڕاق لە وڵاتى قەتەر سەردانى شوێنى ئاوى سلێمانى كرد لەناو پێشانگاى نێودەوڵەتى لەوڵاتى قه‌ته‌ر لە شارى دەوحە، بەڕێزيان لەنزيكەوە باسى گرنگى ئەم بەشدارى كردنەى كۆمپانياى ئاوى سلێمانى كرد‌و دەستخۆشى لە كۆمپانيا كرد بۆ وەرگرتنى ھەموو بڕوانامەكان و ھەرنادەكردنى بۆ وڵاتانى ئەوروپا”.
كۆمپانیایى ئاوى سلێمانى به‌هۆى به‌رزى كوالیتى و بروانامه نێوخۆیى و جێهانیهكانیهوه وه‌ك تاكه كۆمپانیاى ئاو له سه‌ر ئاستى عێراق و كوردستان هه‌ڵبژیردراوه كه به‌شدارى پێشانگاى نێوده‌وله‌تى قه‌ته‌رى كرد كه رۆژى 10ى ئه‌م مانگه له ده‌وحه .
كۆمپانیایى ئاوى سلێمانى خاوه‌نى حه‌وت بروانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه له ئه‌مریكا و سوید‌و نه‌رویج و ئیمارات ، له‌پێناو گرنگیدان به به‌رهه‌مى ناوخۆ و وه‌به‌رهێنان سالانێكه به‌رهه‌مه‌كانى جگه له ناوخۆ ههنادرهى ولاتانى ده‌ره‌وه ده‌كات له ئه‌وروپاو ئیمارات چه‌ند ولاتێكى دیكه.
به‌شدارى كردنى كۆمپانیاى ئاوى سلێمانى له‌و پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه كاردانه‌وه جیاوازى لێكه‌وته‌وه‌و وه‌ك به‌شداربوان و سه‌رمایه‌داران شاره‌زایان ده‌لێن هه‌نگاوێكه بۆ په‌ره‌پێدانى به‌رهه‌مى ناوخۆ و ناساندنى هه‌رێمى كوردستان به ولاتانى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیا جیهانیه‌كان.