پیدرۆ مارتینس، باڵوێزی ئیسپانیا له‌عێراق سه‌ردانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن نه‌وزاد عه‌فور جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی‌و د.سه‌لام عه‌بدوڵلا، به‌ڕێوبه‌ری گشتی‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێریی ژووره‌وه پێشوازی لێكرا.
پیدرۆ مارتینس، باڵوێزی ئیسپانیا له‌عێراق رایگه‌یاند ”زۆر خۆشحاڵم كه سه‌ردانی شاری سلێمانیم كردوه، ده‌مانه‌وێت كاربكه‌ین بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی بازرگانی به‌هێز له‌نێوان كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان‌و كۆمپانیاكانی ئیسپانیا، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ین هاوكاری كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی بكه‌ین تاكو ئاشنا بن به‌كۆمپانیا ئیسپانیاكانو به‌شداری بكه‌ن لهپێشهنگاكانی وڵاتی ئیسپانیا”.
راشیگه‌یاند ”ئیسپانیا له‌كۆمه‌ڵێك سێكته‌ردا له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێشه‌نگه، كه بریتین له‌كه‌رته‌كانی پیشهسازیو كشتوكاڵی‌و وزه‌و گواستنه‌وه‌و ته‌ندروستی، له‌ئێستادا كۆمپانیا ئیسپانیه‌كان له‌بواری شه‌مه‌نده‌فه‌ردا یه‌كه‌من له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له‌ئێستادا گه‌وره‌ترین هێڵی شهمهندهفەر له‌نێوان مه‌ككه‌و مه‌دینه له‌وڵاتی سعودییه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئیسپانیه‌وه دروست ده‌كرێت، كه‌شوهه‌وای ئیسپانیا له‌گه‌ڵ عێراق نزیكن له‌یه‌كه‌وه، كۆمپانیا ئیسپانییه‌كان له‌بواری ئاودێرێ كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان پێشه‌نگه‌و ئه‌زمونی باشی هەیە”.”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كاڵا‌و شتومه‌كانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا‌و كارگه‌كانی وڵاتی ئیسپانیا به‌رهه‌مده‌هێنرێن به‌رزترین كوالێتییان هه‌یه‌و به‌ستانداردی ئه‌وروپی، به‌ڵام نرخه‌كانی زۆر گونجاوو هه‌رزانه، ده‌توانن كێبركێی بازاڕ بكه‌ن”.
سەبارەت بەپێویستی گەشەدان بەئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئیسپانیا‌و هەرێمی کوردستان، نه‌وزاد غه‌فور، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامانجی ئه‌وه‌یه پشتیوانی له‌و كاڵا‌و كه‌لوپه‌لانه بكات كه له‌ناوخۆدا به‌رهه‌مدێن، هیوادارین هانی كۆمپانیاكانی ئیسپانیا بده‌ن بێنه هه‌رێمی كوردستان‌و شاری سلێمانی‌و لێره له‌كه‌رته‌كانی پیشهسازیو بازرگانی‌و كشتوكاڵی وه‌به‌رهێنان بكهنو كارگه دابنێن، ئێمه‌ش به‌وپه‌ڕی تواناوه پشتیوانیان ده‌كه‌ین”.
ڕاشیگه‌یاند ”شاری سلێمانی خاوه‌نی پێشه‌نگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه كه ساڵانه چه‌ندین جار ده‌كرێته‌وه، داواكاریین هانی كۆمپانیاكانی ئیسپانیا بده‌ن كاڵا‌و شتومهكانیان له‌و پێشه‌نگایه نمایش بكهنو بههاوڵاتیانو بازرگانانی بناسێنن، ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانیان ده‌كه‌ین، هاوكاری‌و كارئاسانی بۆ بازرگانانی شاری سلێمانیش بكه‌ن تاكو به‌شدار بن لهپێشهنگاكانی وڵاتی ئیسپانیا”.
نەزاد غەفور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا “شاری سلێمانی له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا پێشه‌نگه، له‌ئێستادا بڕێكی زۆر مریشك‌و هێلكه رۆژانه له‌شاری سلێمانیه‌وه ده‌نێردرێت بۆ شاره‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق‌و له‌بواری پیشه‌سازیشدا له‌سه‌دا ٣٤ی كه‌رتی پیشه‌سازی عێراق له‌شاری سلێمانییه، له‌به‌رهه‌م هێنانی چیمه‌نتۆو شیش و ساندویج پهناڵو ده‌رمان پێشه‌نگه، له‌بواری بازرگانیشدا ڕۆژانه بڕێكی زۆر كاڵا‌و شتومه‌ك له‌سلێمانیه‌وه ده‌نێردرێت بۆ شاره‌كانی تری كوردستان‌و عێراق”.