راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق ئاشكرای دهكات كه نرخی دۆلار لەئێستادا کۆنتڕۆڵکراوەو لەماوەی دوو هەفتەی داهاتودا نرخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشوی.
ئەمڕۆ شەممە، ئیحسان یاسر راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق بەئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندووه، کێشەی نرخی دۆلار پەیوەستە بەبڕی خستنەڕوی دۆلارەوە. وتیشی، نرخی دۆلار لەئێستادا کۆنتڕۆڵکراوەو لەماوەی دوو هەفتەی داهاتودا نرخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نرخی پێشوی.
ئاماژوی بەوەشدا، بانکی ناوەندی سەکۆیهكی داناوە تا لەرێییەوە بانکەکان بتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن بۆ دەستخستنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە.
ئیحسان یاسری ئەوەشی خستووەتەڕو، ئەم سەکۆیە چەند رێکارێکی هەیە، چونکە تا ئێستاش عێراق پابەندە بەداواکاری و مەرجە نێودەوڵەتییهکانەوە لەبابەتی نرخی دۆلارداو سەرقاڵی روبەڕوبونەوەی دیاردەی سپیکردنەوەی پارەو بنبڕکردنی پارەدارکردنی تیرۆرە.
دەشڵێت،بەشێک لە بانکەکان کاتییان پێویستبوو بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان و مەرجەکان.
راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق باسی لەوەشکرد، بانکەکان پێشتر داواکارییەکانیان بۆ دەستی خستنی دۆلار پێشکەشی بانکی ناوەندی دەکرد، بەڵام لە ئێستادا بانکەکان داواکارییەکانیان بۆ ئەو سەکۆیە بەرز دەکەنەوە کە بۆیان دانراوە، کاتێکیش داواکارییەکە دەگاتە بانکی ناوەندی وردبینی تێدا دەکرێت، ئەم رێکارەش کاتی پێویستە.
وتیشی، بەشێک لە بانکەکان کۆد و بەندی نێودەوڵەتییان لەسەرە، هەربۆیە بانکی ناوەندی هیچ جۆرە مامەڵەیەکیان لەگەڵدا ناکات.
دەشڵێت، رێکارەکانی وردبینی کاتی پێویستی خۆی وەردەگرێت و بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێدەکرێن و دواتریش نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی سروشتی خۆی.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، گەڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشوویی و جێگیربوونەوەی و ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەی دوو هەفتە زیاتر ناخایەنێت.