بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا لە فڕۆکەخانە جێگایه‌ک بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ گەشتیاران بکاتەوە و بانکی ناوه‌ندی عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ماوەیەکی کاتییە و هه‌نگاوه‌کانی بانکی ناوه‌ندی عێراق دینار سه‌قامگیر ده‌کات.
ناوەندی عێراق کردنەوەی ده‌روازەیەکی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار بەکاش بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرده‌وه لە ڕێگەی بانکی بازرگانی عێراقی مامه‌ڵه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات.
بەپێی راگەیاندراوی بانكەكە، فرۆشتنەکە لە سبەی سێشەممە 10/1/2023 دەسپێدەكات، هه‌ر گه‌شتیارێک بڕی پێنچ هه‌زار دۆلاری ئەمریکی پێ ده‌فرۆشێت به نرخی فه‌رمی بانکی ناوه‌ندی عێراقی كە 100 دۆلار بە 146هەزاردینارە.
پێشتر بانکی ناوەندی عێراق، فرۆشتنی دۆلاری بۆ 20 بانک فراوانتر کردبوو بۆ ئەوەی سەرجەم بانکە رێپێدراوه‌کان بگرێتەوە.
بانكی ناوەندی لە راگەیاندراوەكە جەخت دەكاتەوە: “ئەم کاره‌ش به دەستپێشخەریکی سەرکەوتوو دانرا له پێناو سەقامگیری نرخی دراو لە بازاره‌کانی ناوخۆدا، بانکی ناوه‌ندی عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ماوەیەکی کاتییە و هه‌نگاوه‌کانی بانکی ناوه‌ندی عێراق دینار سه‌قامگیر ده‌کات.”