بەگوێرەى نووسراوێکى بانکى ناوەندیى عێراق کە لە 23ى تەممووز ئاڕاستەى کۆمپانیاکانى فرۆشتنى دراو لە هەردوو جۆری ئەی و بی کردووە، لەپێناو ئاسانکاریی فرۆشتنى دۆلارى نەختینەیى بە گەشتیاران، رێگەیان پێدەدات کە هەژمارى بانکى بە دینار و دۆلار لە بانکى ناوەندیى عێراق بکەنەوە، ئەوەش بە مەبەستى بەشداریکردن لە دەروازەى ئەلیکترۆنیى کڕین و فرۆشتنى دراوى بیانى.
ڕاشیگەیاندووە، دەبێت ئەو هەژمارانەى بانکەکان دەیکەنەوە بە دینار بێت، بەڵام راکێشانى تەنیا بە دۆلار دەبێت بە بەهاى 1310 دینار بەرامبەر دۆلارێک.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى بانکەکە یان یاریدەدەرەکەى لەگەڵ یەکێک لە کارمەندەکانى ئامادە بێت بۆ راکێشانى پشکەکەیان لە دۆلار و پەنجەمۆر و واژۆیان پێ دەکرێت و ئەگەر پشکەکەشیان لە دۆلار لە ماوەى دوو رۆژدا رانەکێشا، پارەکە بە دینار دەگەڕێندرێتەوە بۆ بانکەکە.