پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی نرخی دۆلارەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە کە دابەزینی نرخی دۆلار کاتییە و دەشڵێت: لە داهاتویەکی نزیکدا دۆلار دادەبەزێت.
مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکیی لەپشت دابەزینی بەهۆی دۆلارەوەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە؛ بەرزبونەوەی بەهای دۆلار کاتییە و لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو بابەتەدان.
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندوە؛ لە داهاتویەکی نزیکدا بەهای دۆلار دادەبەزێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتا رۆژەکانی ساڵی 2022دا دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و 100 دۆلار گەیشتە 160 هەزار دیناری عێراقی و ناسەقامگیری کەوتبوە ناو بازاڕەکانی دراو و لەبەرامبەردا بانکی ناوەندنی عێراقی چەند رێکارێکی گرتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخەکەی.
بانکی ناوەندنی بڕی دۆلاری نەقدی بۆ بازاڕەکان زیاد کرد و چەند بانکێکیشی راسپارد بۆ فرۆشتنی راستەوخۆی دۆلار بە هاوڵاتییان.