بانكی ناوەندیی عێراق هۆكارێکی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕی، بۆ رێکارە داراییەکانی ئەمەریکا، گەڕاندەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13 تەمووز، رۆژنامەی “سەباح” بڵاوی كردووەتەوە، مازن سەباح ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندیی عێراق ڕای گەیاند، ڕەتكردنەوەی گواستنەوەی یەدەگی عێراق لەلایەن ئەمەریكاوە لە ڕێی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنییەوە لە 80% بۆ 8% كەم بووەتەوە، ئاماژەی بەوەش كرد، سیستمی پلاتفۆرم ئامانجی پەسندكردنی ستانداردی گواستنەوەی جیهانییە كە ڕێڕەوی نادروستی پارە سنووردار دەكات.
ئەو ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو پلاتفۆرمە پەسندكراوەی ئێستە، بەرهەمی ڕێككەوتنێكە لەگەڵ یەدەگی فیدراڵی ئەمەریكا و میكانیزمەكانی مامەڵەكردن بە دۆلار لە بەرچاو دەگرێت، بەو پێیەی داواكاری بۆ زیادكردنەكە پێدەچێت لەڕێیەوە بووبێت. سیستمێكی ئەلیكترۆنی هەموو ئەو وردەكارییە گرنگانە لەبەرچاو دەگرێت كە لە گواستنەوەكەدا هاتووە، وەك وەبەرهێنانی پارە و هەردوو لایەنی پرۆسەكە، هاوردەكار و هەناردەكار.
جگە لەم هۆکارە ئەوەی هۆکاری سەرەکی بووە لە دابەزینی بەهای دینار ئەوە بووە کە زۆربەی ئەو دۆلارەی دوای ئەو رێکارە قورسانە دەخرێتە بازاڕەوە، بۆ دەرەوەی وڵات دەڕوات و هێشتا حکوومەت نەیتوانیوە رێ لە چوونەدەرەوەی دۆلار بگرێت.