فرۆشی دراوی قورسی بانکی ناوەندیی عێراق لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 800 ملیۆن دۆلار بووە و بەڕێژەی 32% کەمیکردووە بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی.
بانکی ناوەندیی عێراق لە ماوەی پێنج ڕۆژی هەفتەی ڕابردوودا 792 ملیۆن و 415 هەزار و 787 دۆلاری فرۆشتووە، بە تێکڕای ڕۆژانە 158 ملیۆن و 483 هەزار و 157 دۆلار، واتە بە ڕێژەی 31.9% دابەزیوە بەراورد بە هەفتەی پێش ئەوە.
بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی دووشەممە بووە کە 201 ملیۆن و 990 هەزار و 300 دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش لە ڕۆژی چوارشەممە بووە کە 120 ملیۆن و 302 هەزار و 612 دۆلار بووە.
کەمکردنەوەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕدا.