بانکی رافیدەین رایگەیاند، لە رۆژانی پشوودا بەردەوام دەبن لە فرۆشتنی دۆلار بە هاوڵاتییان. دەشڵێت، “گرتنەبەری ئەم میکانیزمە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینارە”.
ئاوێنه: بانكی رافیده‌ین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، بانكه‌كه‌یان له رۆژانی پشوودا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر فرۆشتنی دۆلار.
دەشڵێت، هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش ده‌توانێت بڕی ١٠ هه‌زار دۆلار به نرخی فەرمى بانكی فیدراڵی بكڕێت.
ئاماژە بەوەشکردووە، لقەکانی بانكه‌كەیان لە رۆژانی پشووی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا ده‌رگایان كراوه ده‌بێت بۆ فرۆشتنی دۆلار به هاوڵاتییانی عێراقی.
بەهاى دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراقییدا بە جێگیری ماوەتەوە و لە بەغدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینار و لە هەرێمیش نرخی دۆلار بە ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ناسەقامگیری بەخۆیەوەبینی و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە بەشێوەیەک نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٥٩ هەزار و ٧٥٠ دینار.