بانکى ناوەندیى عێراق، فرۆشتنى دۆلارى رۆژانەى بۆ نزیکەى 255 ملیۆن دۆلار زیادکردووە و بەهاى 100 دۆلاریش بە 147 هەزارو 600 دینار دابەزى.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ى ئازارى 2024، بانکى ناوەندیى عێراق بڕى 254 ملیۆن 619 هەزار دۆلارى خستۆتەڕوو، کە لەو بڕە 223 ملیۆن دۆلارى بە حەواڵە و نزیکەى 31 ملیۆن دۆلارى بەکاش بووە.
ئەمە یەکەمجارە بانکى ناوەندیى عێراق، لەمساڵدا خستنەڕووى دۆلار بگەیەنێتە نزیکەى 255 ملیۆن دۆلار، کە لەو بڕە لە12% بە کاش بووە.
ئێوارەى ئەمڕۆ لە کاتى داخستنى بازاڕى دراودا، 100 دۆلار بە 147 هەزارو 600 دینار مامەڵەى پێوە کرا.