بانکى ناوەندیى عێراق خستنەرووى دۆلارى زیاد کردووە

بانکى ناوەندیى عێراق، لەهەفتەى رابردوودا بەرێژەى 10% خستنەڕووى دۆلارى زیادکردووە و ئەوەش وایکردووە بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 149 هەزار و 750 دینار بێت.

بانکى ناوەندى عێراق، خستنەڕووى دۆلارى لەهەفتەى رابردوودا بڵاوکردووەتەوە، رایگەیاند، بڕى 983 ملیۆن دۆلارى خستووەتەڕوو، لەو بڕە 910 ملیۆن دۆلارى بە حەواڵە بووە و تەنیا 73 ملیۆن دۆلارى بەکاش بووە.

تێکڕاى خستنەرووى رۆژانە بەرێگەى پلاتفۆڕمى ئەلیکترۆنى 245 ملیۆن و 750 هەزار دۆلار بووە، کە بەراورد بە هەفتەکانى پێشووتر، خستنەڕووى دۆلار  10% زیادیکردووە.

سەرەراى زیادکردنى کۆى خستنەڕووى دۆلار لەلایەن بانکى ناوەندییەوە، بەڵام کەمى خستنەڕووى دۆلار بە کاش کاریگەرى لەسەر دابەزینى بەهاى دینار دروستنەکردووە، کە 100 دۆلار بە 149 هەزارو 750 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

 

 

 

وەرگیراوە لە :کەناڵ8