بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگەیاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڕی 92 ملیۆن و 404 هه‌زار و 430 دۆلار ده‌فرۆشێت.
چاوەڕواندەکرا، بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بخاتە بازاڕەوە بۆئەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار داببەزێت، بەڵام زۆر لەوبڕە کەمتری خستەبازاڕەوە.
بانكی ناوه‌ندی عێراق بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕی 51 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی نه‌قدی و بڕی 40 ملیۆن و 704 هه‌زار و 430 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه خسته بازاڕه‌وه.
به‌وشێوه‌یه‌ش كۆی گشتی ئه‌و دۆلاره‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق خستیه بازاڕه‌وه گه‌یشته 92 ملیۆن و 404 هه‌زار و 430 دۆلار.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 100 دۆلار، لە دەوروبەرى 165 هه‌زار و دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.