بانکى ناوەندى عێراق بڕى ئەو دۆلارەى ئاشکرا کرد کە ئەمڕۆ خستوەیەتییە بازاڕەوە و نزیکەى ١٢٧ ملیۆن دۆلارە.
بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ١٢٦ ملیۆن و ٩٤٤ هەزار و ٥٠٢ دۆلارى خستوەتە بازاڕەوە بەشێوەى نەقد و حەواڵە.
ئەو پارەیەى بانکى ناوەندى خستویەتییە بازاڕەوە، ٥٩ ملیۆن و ٤٤ هەزار و ٥٠٢ دۆلارى بەشێوەى حەواڵە بووە و ٦٧ ملیۆن و ٩٠٠هەزار دۆلاریشى بەشێوەى نەقد بووە.