بانکى ناوەندى زیاتر لە 223 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە

بڕی خستنەڕوی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بانکەکە زیاتر لە 223 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە کە زیاتر 100 ملیۆن دۆلارى بەشێوەى کاشە.

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بڕی 223 ملیۆن 406 هەزار و 794 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ لەو بڕەی خراوەتەڕو؛ 100 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشە و 123 ملیۆن و 306 هەزار و 794 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە کاتى کردنەوەى بازاڕەکانى دراودا، نرخى دۆلار بەرز بووەوە و 100 دۆلار لە ئێستادا بە 157 هەزار و 900 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.