بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ خستنەڕووی دۆلاری بەرزرکرەوە و بڕەکەى زیاتر لە 125 ملیۆن دۆلارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکى ناوەندى عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕى 125 ملیۆن و 670 هەزار و 8 دۆلارى بەشێوە حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.
لەو بڕە دۆلارەى ئەمڕۆ بانکى ناوەندى خستویەتییە بازاڕەوە، 64 ملیۆن و 870 هەزار و 8 دۆلارى بەشێوەى حەواڵە بووە و 60 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاریشى بەشێوەی کاش بووە.
ئەوەش لە كاتێكدایە، پێنجشەممەى رابردوو، بانكی ناوهندی، 82 ملیۆن و 617 هەزار و 564 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستبووە بازاڕەوە.
لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار لە بازارەكانی هەرێم و عێراق لە سەروى 156 هەزار دینارەوەیە.