بانکى ناوەندى رونکردنەوە لەسەر گۆڕینى نرخى دۆلار دەدات

پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، گۆڕانکاریی لە نرخى دۆلار ناکرێت و سیاسەتى نەختینەیی تەنها لەدەسەڵاتى بانکەکەدایە.

ئاوێنە: عەمار حەمەد خەلەف لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق وتى “بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەبێتە هۆى زیادبوونى یەدەگى دراوى بیانى کە گەشەکردنێکى بێپێشینەى بەخۆوە بینیوە لەساڵى رابردوو و ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵانى رابردوو”.

وتیشى “ئەو گەشەکردنە بەهۆى وەبەرهێنانە جۆراوجۆرەکانى بانک و بەڕێوەبردنى بووە بەپێی سیاسەتێکى نەختینەیی دوورلە مەترسى”.