بانكێكی عێراقی مەرجەكانی پێدانی قەرزی 150 ملیۆن دیناری بە هاوڵاتیان راگەیاند

نكی رافدەین ئەمڕۆ چوارشەممە وردەكاریی پێدانی قەرزی خانوبەرەی بەهاوڵاتیان راگەیاند كە بڕەكەی تا 150 ملیۆن دینتارە و مەرجەكانیشی دیاریكرد كە یەكێك لەمەرجەكانیش لەماوەی 15 ساڵدا دەبێت قەرزەكە بگێڕدرێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بانكی رافدەین بڕی قەرزی خانوبەرە بۆ مەبەستی دروستكردن و نۆژەنكردنەوە، كڕینی خانوی نیشتەجێبون، یان كڕینی پارچە زەوییەك دەدرێت بە هاوڵاتیان.

مەرجەكانی پێدانی قەرزی خانوبەرە:
یەكەم:

زۆرترین بڕی قەرز 150 ملیۆن دینارە، بۆ ئەو مەبەستانەی خوارەوە

ا- لە 50 ملیۆن دینارەوە بۆ 75 ملیۆن دینار بۆ مەبەستی كڕینی پارچە زەوییەك، پلەبەندی لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات.
ب- لە 15 ملیۆن دینارەوە بۆ (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی بیناسازی و نۆژەنكردنەوە دەدرێتە هاوڵاتیان و لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات. 
ج- لە 50 ملیۆن دینارەوە بۆ 150 ملیۆن دینار بۆ مەبەستی كڕینی خانوی نیشتەجێبون دەدرێت، لە پێنج ملیۆن دینار دەستپێدەكات.

دووەم:

ڕێژەی سود (6%) لەسەر قیستی قەرزەكان دەبێت

سێیەم:

ماوەی دانەوەی قەرزەكە (15) ساڵە

چوارەم:

گەرەنتی قەرز، بەپێی ئەو پۆلانەی كە بەخشینەكان دەیگرێتەوە، بەم شێوەیەی خوارەوە
ا- ئەو فەرمانبەرانەی موچەكانیان بە تایبەتی لە بانكی رافدەین دانراوە، گەرەنتی ماستەركارت و بەڵگەنامەی خانوبەرەیە بۆئەوەی بە ڕەهن لە بەرژەوەندی بانك وەك ڕەهنێكی زەمانەت بە پلەی یەكەم (بڕی قەرز +25%)
ب- بۆ هاوڵاتیان گەرەنتی بریتیە لە پێشكەشكردنی كەفیلێك كە موچەكەی لە بانكی ڕافیدەین بێت و پێشكەشكردنی بەڵگەنامەی خانوبەرە بۆ ئەوەی ڕەهن بكرێت لە بەرژەوەندی بانك وەك ڕەهنێكی ئەمنی پلە یەك (بڕی قەرز +25%). 
ج- ئەو خانەنشینانەی تەمەنیان لە چوارچێوەی تەمەنی بیمەدایە لە كۆتایی ماوەی قەرزەكەدا دەتوانن وەریبگرن

بانكی رافدەین ئەوەشی ئاشكراكردوە، “گەرەنتییەكە دەبێتە ماستەر كارت و بەڵگەنامەی خانوبەرە كە بە ڕەهن لە بەرژەوەندی بانك وەك ڕەهنێكی زەمانەت لە پلەی یەكەم (بڕی قەرزەكە + 25%) دادەنرێت.