بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ فرۆشتنی حه‌واڵه‌ به‌ بازرگانان

بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ فرۆشتنی حه‌واڵه‌ به‌ بازرگانان، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه‌یه‌ بۆ دابه‌زاندنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر دیناری عێراقی.

بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئامادەیی خۆی بۆ فرۆشتنی حەواڵە بە بازرگانان و هاوردەکاران راگه‌یاند، كه‌ بۆ هەر 100 دۆلارێك 146 هەزار دیناری عێراقی وه‌ربگرێت.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ دابه‌زاندنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عێراقی كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا 100 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ نزیكه‌ی 170 هه‌زار دینار به‌رزبوه‌وه‌.