بانكی ڕافیدەین قەرزرێكی دیكەی 50 ملیۆن دیناری ڕاگەیاند

بانكی ڕافیدەینی عێراقی ئەمڕۆ قەرزرێكی دیكەی 50 ملیۆن دیناری بۆ دوو توێژ ڕاگەیاند.

بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارمانداوە بە پێدانی قەرزی 50 ملیۆن دیناری بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری.

ڕوونیشیكردووەتەوە، پێدانی قەرزەكەی ئەمجارە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و ڕێژەی سوودی بە تەنها 4% دیاریكردووە.

بانكەكە باسیلەوەشكردووە، ئەولەویەتی وەرگرتنی قەرزەكە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە، كە هەڵگری كارتی زیرەكی (ماستەر كارت)ن و دەكرێت عێراقییەكان لە لقی بانكەكە لە بەغدادی پایتەخت و پارێزگاكانی دیكە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزەكە بكەن.

قەرزەكەی بانكی ڕافیدەین هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ئەو بانكە لقی لە هەرێمی كوردستان نیە.