جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رای دەگەیەنێت، هیچ گۆڕانگارییەك لە نرخی دینار بەرانبەر دۆلار ناكرێ.
ئەمڕۆ شەممه دووی تەمووز، لە بەیاننامەیەكی عەمار خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندیدا هاتووە، هیوادارین یەدەگی دراوی بانكی ناوەندی بگاتە 90 ملیار دۆلاری ئەمەریكی، ئێستە زیاتر لە 70 ملیار دۆلارە.
باسی لەوەش كردووە، ئێستە یەدەگی زێڕی عێراق زیاتر لە 100 تۆنە، دوای ئەوەی لەو ماوەیەدا زیاتر لە 30 تۆنمان كڕیوە.
لەبارەی گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕكردن، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی دووپاتی كردووەتەوە، ناتوانرێت نرخی ئاڵوگۆڕكردن دینار بەرانبەر دۆلار بگۆڕێت، ئێستە هیچ پاساوێك نییە بۆ گۆڕینی.
باسی لەوەش كردووە، گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕكردن لە بازاڕەكاندا سەرلێشێواوی دروست دەكات، چونكە گۆڕانكارییەكەی پێوەستە بە دۆخی ئابووری و لەناو سیاسەتی دراوی وڵاتدا، هەروەها بارودۆخی ئابووری بڕیاری گونجاو بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕ دەدات.
دوای گۆڕینی نرخی دینار بەرانبەر دۆلار و دابەزاندنی بەهاكەی، ئێستە شەقامی عێراقی گوشارێكی زۆری دروست كردووە كە پێویستە جارێكی تر نرخی دینار بەهاكەی بۆ بگەڕێنرێتەوە.