بانكی ناوەندی عیراق، زیاتر لە 136 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە، كە بە بڕێكی كەمتر لە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت.
ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 136 ملیۆن و 596 هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 186 ملیۆن و 274 هەزار و 552 دۆلار بوو.
بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە تەنیا 350 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 136 ملیۆن و 246 هەزار دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.
هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 23 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و تەنیا دوو بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و یەك كۆمپانیاش بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1460 دینار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 147 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.